ژیله مو

مه‌ژی بو مردن بمر ه‌ بو ژیان!

ئاواتیک

ئاخۆ ده‌بیَ،
ئه‌و رۆژه‌بیَ

كاوه‌ی كورِم
جانتای سه‌فه‌ر كاته‌ شانی؟
ده‌ڵالانی به‌ر گاراژی شاری سنه
هاورابكه‌ن
:
سلیَمانی، سلیَمانی
!


*******************
ده‌پرسی بۆ

خۆم خسته‌ ناو ئه‌م فه‌رته‌نه‌؟
من ده‌مه‌ویَ

به‌گاسنی وشه‌ی شیعر
وه‌رزی تازه‌ بكیَڵمه‌وه‌

بۆ چاندنی زه‌رده‌خه‌نه‌
.


******************
بووم به‌شاعیر
ده‌ردو ئازارم هه‌ڵبژارد
له‌كارگه‌ی چه‌وساوه‌كانا

شیعره‌كانم كرده‌ تفه‌نگ
به‌ڵیَنم داوه‌ چه‌پكیَ تیشك
له‌
خۆر بدزم
بیده‌م له‌پرچی شه‌وه‌ زه‌نگ
!


********************
...
چل ساڵه‌ من
ته‌رمی خۆمم له‌كۆڵ ناوه‌

ده‌یگیَرِم و ئه‌شك ئه‌رِیَژم
ریَگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌برِم
بستیَ خاكم ده‌ستناكه‌ویَ
ئه‌م جه‌سته‌ پرِ له‌ئازاره‌ی
تیا بنیَژم
!


*******************
میَژوو ده‌ڵیَ

سه‌دان كه‌رِه‌ت
گۆرِه‌پانی منیان
كرده‌ جه‌هه‌نده‌م
ووڵاتیَكیان تیا هه‌ڵقرچان
!
به‌ڵام هه‌رگیز
نه‌یانتوانی
دوو دیارده
له‌سه‌ر سینگم بسرِنه‌وه
‌یه‌كیان كوردو

ئه‌ویتریان
وشه‌ی پیرۆزی كوردستان
.


*********************
شیعره‌كانم
بوون به‌گوڵ و

كه‌نیشكه‌كانی ئه‌مشاره‌چه‌پك چه‌پك
كردیان به‌هه‌دیه‌ی دڵداری
به‌ڵام هه‌رگیز كچیَ نه‌هات
بڵیَ جه‌لال
:
ئه‌ی خۆت بۆ هیَنده‌ خه‌مباری؟
!


*********************
كه‌خۆم ناسی

دنیا شه‌و بوو
شه‌ویَكی چرِ، تاریك... تاریك
!
تیشكیَكی دوور
له‌ئه‌و په‌رِی ئاسۆی دووری ژیانمه‌وه
‌وه‌كو
مه‌شخه‌ڵ داگیرسابوو
به‌ڵام ریَگاپرِ له‌كۆسپ و كه‌نده‌ڵان
بوو
ئاسته‌نگیَكی دوورو باریك
!
تیشكی هیوا گرشه‌ی ئه‌هات

بۆ لای خۆی بانگی
ئه‌كردم
رایده‌كیَشام

هیَزی ئه‌دا به‌هه‌نگاوم
بیرو ئه‌ندیَشه‌ی ئه‌بردم
!
ساڵه‌های ساڵ

به‌قه‌د ساڵه‌كانی عومرم
ریَگام برِی
گۆچانی
ئاسنم شكاند
سه‌د پیَلاوی پۆڵام درِی

هه‌ر هه‌نگاویَ زامیَكی قووڵ
ریَگا
هه‌موو ژان و برِك بوو
هیَزی هیوا به‌ره‌و ئامانجی ئه‌بردم

گه‌یشتم و دڵ
پرِ له‌حه‌ز، ئاوات، تاسه
‌له‌خویَ، گه‌وزاو

ماندوو، بیَ هیَز
ئه‌ژنۆ
شكاو
ئامیَزم بۆ تیشك كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌فسووس ئه‌فسووس، ئه‌فسووس، ئه‌ومه‌شخه‌ڵه‌ چاوی گورگ بوو
!


*********************
ره‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم
سه‌رم بكه‌ن به‌بنچینه‌ی
مناره‌تان
وه‌رن بمكه‌ن به‌حه‌للاجیَ
بۆ سه‌مای سه‌ر قه‌ناره‌تان

تاقه‌
شیعریَكم ناتوانن ده‌سته‌مۆكه‌ن
له‌گیَژه‌نی هه‌ستی خۆمدا نوقمه‌سارم
!
ببن به‌خوا توورِتان ده‌ده‌م

خوای ئیَوه‌ ناپه‌رستم
نابم به‌به‌رد سه‌ری خه‌ڵكم
پیَ بشكیَنن
نابم به‌دار بۆ فه‌لاقه‌

چقڵی ئیَوه‌ قه‌ت نارِویَ
له‌ناوبیَستانی سه‌د ته‌رزم
بۆ ئیَوه‌ قه‌ت لینی نابیَ
خامه‌ی ره‌نگینی
سه‌ربه‌رزم
سه‌ختم ویَنه‌ی پۆڵاو ئاسن
شه‌پۆلیَكی شیَت و یاخیم

خه‌وی به‌نده‌ر ئه‌شیَویَنم
دیلم ده‌كه‌ن هانیَ ده‌ستم
ئه‌وه‌ش گه‌ردن هه‌ڵمواسن

جه لال مه له ک شا

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 17:13  توسط زانا  | 

وره يارم ........................

وره يارم وره اي تازه يارم                وره استيره كه ي شو گار تارم

وره اي شاپري بالي خيالم                 وره اي شو چراي روناكي مالم

وره اي خج وره اي خاتو زينم            وره با بژن و بالا كه ت ببينم

وره با دامري آوات و تاسه م             وره با بسكه كت لا دا هنا سه م

وره اي نو نمامي باخي ژينم               وره با بژن و بالاكه ت ببينم

وره سور با له سه ر واده و بليني         وره كرد به و مه كه پيمان شكيني

وره يارم وره اي تازه يارم               وره استيره كه ي شوگاري تارم

وره ماچم ديه ماچي خدايي                كه بيزارم له ماچي سينمايي

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:25  توسط زانا  | 

هه ر کوردم

 

بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له‌ ماڵــی خــۆم

له‌ خــاکی ئــه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم

 کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم

کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم

ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان

یـان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان

سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان

یــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان

دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری

یــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری

کــوردم و له‌ ڕێی کــورد و کوردستان

ســه‌ر له‌ پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان

بـه‌ کــوردی ده‌ژیم بـه‌ کــوردی ده‌مرم

بــه‌ کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم

 

بــه‌ کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه‌

 

لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

ماموستا هه‌ ژار

 

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:21  توسط زانا  | 

کوردستانی جوانم

 

چه نای چه ن ساله کوردستانی جوانم

له دوريت عا له مم لی بوته زيندان

 

مه گه ر ناوت له ناو روز نامه موچرک

بخاته گيان و چاو بينيته گريان

 

ولاتی خوشه ويستم يا خوداقه ت

شه ری زورکار و خويری ليت نه کا کار

 

خودای ئه و خه لکه خوت و روله کانت

بپاريزی له فيل و داوی به دکار

 

له هه ورامان و سارالت له بار تر

له کوی بيرم که پی خوش که م دلی خو

 

گرانه تا به هه شتی خوا په ياکه م

که ژ و کيوی به جوانی ئاوياری تو

 

له دل تاران و ده وره ی ناگری جی

سنه و مه سنا و گرياشان و قارت

 

به لی راسه شه ميران خوشه ئه مما

هه موی قوربانی بستی ده يمه زارت

 

نه به ندی گه روه کيباپيره گه وره م

به آزاديش ببم ميوانی تاران

 

دلم ئيژی :قه زای به رديکی سه خناخ

له سه ر تا خواری تاران و شه ميران

 

ئه من فاشيست و به دخوای خه لکی تر نيم

موباره ک بی له هه رکه س نيشتمانی

 

به لام بومن هه مو ئيران به مولکی

فدای ويله ی سنه و مه سناوی جوانی

 

وه ته ن ئه لحه ق به هه شتی روی زه وينی

گه لت -داخی به جه رگم- زور هه ژاره

 

زه لانی پاييزی ئامانيه ت بو

دلی ژاکاوی دوری بای به هاره

 

به راس لايقته کوردستانی جوانم

گه لی ژير و نه ترس و کرژی ئيمان

 

له گويت هه ر نه بری يا خوا ده نگی صه لوات

له بو پيغه مبه ر و بو ئال و ياران

 

 

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:16  توسط زانا  | 

گولی هيوا

 

ئه خته ر کچی کوردی چاو مه ست

ئيلهام به خشی شيعری پر هه ست

 

ئه ی پيشمه رگه ی ميلله ت په ره ست

که ديتمی تفه نگ به ده ست

 

زانيم گولی هيوا پشکووت

به يانی ئازادی ئه نگوون

 

ئه خته ر پيشمه رگه ی کولنه ده ر

ئه خته ر ئه ی گولی نيو سه نگه ر

 

خوينت ده تکی له دمی خه نجه ر

ده گری به ری هی رشی ئه سکه ر

 

سه ير ت گرت به و چاوه جوانه

له که له کی ئه م بيژوانه

 

شه قت هه لدا له زير و جل

توورت داوه کلدان و کل

 

توندت کرده وه پشتينی شل

فيشه کدانت کردوته مل

 

پساندت بازنه و پاوانه

ده ستت دا تفه نگ پياوانه

 

ناريژی چاو سوور ناکه ی ليو

شانه نا که ی بسکی په شيو

 

يه کجاری فريت دا چارشيو

ئه وه رووت کرده چر و کيو

 

ده بری جه رگی دوژمنی زول

به سه ر نيزه نه ک به مژول 

شيعر :هيمن

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:15  توسط زانا  | 

گولی هيوا

 

ئه خته ر کچی کوردی چاو مه ست

ئيلهام به خشی شيعری پر هه ست

 

ئه ی پيشمه رگه ی ميلله ت په ره ست

که ديتمی تفه نگ به ده ست

 

زانيم گولی هيوا پشکووت

به يانی ئازادی ئه نگوون

 

ئه خته ر پيشمه رگه ی کولنه ده ر

ئه خته ر ئه ی گولی نيو سه نگه ر

 

خوينت ده تکی له دمی خه نجه ر

ده گری به ری هی رشی ئه سکه ر

 

سه ير ت گرت به و چاوه جوانه

له که له کی ئه م بيژوانه

 

شه قت هه لدا له زير و جل

توورت داوه کلدان و کل

 

توندت کرده وه پشتينی شل

فيشه کدانت کردوته مل

 

پساندت بازنه و پاوانه

ده ستت دا تفه نگ پياوانه

 

ناريژی چاو سوور ناکه ی ليو

شانه نا که ی بسکی په شيو

 

يه کجاری فريت دا چارشيو

ئه وه رووت کرده چر و کيو

 

ده بری جه رگی دوژمنی زول

به سه ر نيزه نه ک به مژول 

شيعر :هيمن

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:15  توسط زانا  | 

هه تاوی ئيقبال

 

روی خه و  ها ته وه هه نگامی  سوور

جيژنه به زمه  زه ماوه نده  سوور

 

تيشکی  زيرينی  هه تاوی  ئيقبال

له کو لا وکه ی گه لی  کورد  ها ته وه  ژور

 

کوانی .له کوييه .ببينی  به زم

بدری دو ژمنی خويری مه غرور

 

سه ر به خو بووين و له ژير باری خه م

هاته ده ر ميلله تی ئازاد و جه سوور

 

هه لکراوه  له  وه لاتی  ئيمه

په رچه می سپی و سه وز و سور

 

خومی شيواوه په ريشانه کزه

دوژمنی قين له زگی رق ئه ستور

 

کوری کورد حازره به خوينی خوی

له  هه مو  لاوه بپاريزی  سنوور

 

کچه که ی حازره فيشه کدانی

له ملی دابی له باتی به رمور

 

تازه ناويری به خاکی کوردا

نه ته وه ی ئيسه بکا عبوور

 

هه به رز بی ته وه ئالای کوردی

نيشتمانی ببی خوش و مه عمور

 

بو فيداکاری له ريی ميلله ت دا

هه ر بژی (قازی)ره ئيس جه مهور 

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و نهم فروردین 1389ساعت 16:15  توسط زانا  | 

بۆ کا نه‌بی برام

شه‌رته‌ موحتاجی که‌س نه‌بم له‌دنێا موحتاجی خودای بێ منت بم تنێا سووتام ئه‌مشۆ به‌ ئاگری منت خاموش نابێ به‌ هه‌زار درێاێ موحبت به‌ تیری منه‌ت دلمو په‌ر کرد له‌ وه‌رهه‌م ژه‌هر خۆرمۆ که‌رد به‌ جێگه‌ێ زه‌م زه‌م
+ نوشته شده در  شنبه هشتم اسفند 1388ساعت 19:44  توسط زانا  | 

میوانداری

میوانداری

سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری

یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی

به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت

له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.

شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی

ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا

ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون

ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ

بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون

هه‌رئه‌وشه‌وه‌ به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد

تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟

خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.

چاوله‌چاوت ناترووکێنم

نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه‌

هه‌ربه‌ته‌نیا

له‌نێدارستانی چڕی نیگای تۆدا

ئارام ئه‌گرێ

سه‌یرم بکه‌

چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌ هه‌تاکوو شه‌و

چونکه‌ چاوم

چه‌ندماندووبێ

چه‌ندبێزارودڵشکاوو وسه‌دپاره‌بێ

هه‌رشه‌ودابێ

چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و

مه‌له‌کانی دارستانی نیگات

به‌ئارامی ئه‌کاته‌خه‌و.

“له‌وڵامی شێرکۆبێ که‌س دا وتراوه‌”

تۆمنت به‌شێعرسپارد

من تۆ به‌وخه‌ونه‌

سه‌وزانه‌ی

به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه‌

ئه‌یانبینم

تۆ عاشقی وسووتاندنت

بۆره‌وادیم و

شه‌ونخوونی وئازاری

بێ بڕانه‌وه

من ئارامی،ئۆخژن

هه‌توان‌

حه‌سانه‌وه‌.

—–

“ئاواز″

که‌ په‌نجه‌ی شووش وناسکت

له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسنگت

هاتنه‌سه‌ما

وه‌ک بزانی

چرپه‌ی چه‌ن راز

خورپه‌ی نیاز

شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور

خزابێته‌ کونجی دڵم

که‌ له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا

چه‌نده‌ماسی حه‌زوتاسه‌ی

ده‌ریای ده‌روونم ورووژان

چه‌نده‌وردیله‌ی نێو هه‌ستم

که‌وتنه‌سه‌ما؟…

من نازانم

+ نوشته شده در  سه شنبه بیست و هفتم بهمن 1388ساعت 19:46  توسط زانا  | 

چاره ی خه می من مه ی نی یه مه یخانه بڵێ چی

 
چاره ی خه می من مه ی نی یه مه یخانه بڵێ چی
چاره غم من از می نیست,تقصیر از میخانه چیست
به و ده رده وه مه ی نامگرێ په یمانه بڵێ چی
بدان خاطر می مرا مدهوش نمی کند,تقصیر از پیمانه چیست
پێم وا نیه له م غه دره وه فریام بکه وێ که س
در این گیرودار فکر نکنم کسی فریادرسم باشد
ئه و دۆست بوو وه فای بۆم نه بوو بێگانه بڵێ چی
یار من برایم وفای نداشت , تقصیر از بیگانه چیست
هه ر عاشقه سووچیشی نه بێ ده یخه نه ئه ستۆ
هر عاشقی اگر هم بی گناه باشد مهجورش می کنند
شه م ئاگری کردۆته وه په روانه بڵێ چی
آتش را شمع برپا کرده تقصیر از پروانه چیست
تاوانی منه ده ربه ده ری و ده ردی سه ری من
دربه دری و سرگردانی من تقصیر من است
مه ل خۆی سه ری خۆی هه ڵگرێ هێلانه بڵێ چی
گر پرنده ای از دیار خود هجرت کند , تقصیر از آشیانه چیست
+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و پنجم بهمن 1388ساعت 16:38  توسط زانا  |